مەسرور بارزانی پیرۆزبایی ساڵی نوێی کۆچی دەکات
کورتە
مەسرور بارزانی هیوا دەخوازێت ئەم ساڵە ساڵی خۆشگوزەرانی بێت.
مه‌سرور بارزانی بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی کۆچی 1448 پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان کرد.|
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند، هیواداره کە ئەم ساڵ ببێتە مایەی خێر، ئاشتی، ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ هەمووان و نزا و داوای لە خودای مەزن کرد کە ئاشتی لە ناوچەکەدا بچەسپێنێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بەبۆنەی 1ی موحەرەم و دەستپێکی سەری ساڵی نوێی کۆچییەوە پشووی فەرمییە.