پارێزگاری واست به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌ی شاری كوته‌وه ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه

پارێزگاری واست ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه و له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه داواكه‌ی په‌سه‌ند كرا
دوای كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێكی گه‌وره له شاری كوتی سه‌نته‌ری پارێزگای واست، پارێزگاری شاره‌كه بڕیاریدا ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه و بڕیاره‌كه‌شی په‌سه‌ند كرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه محەممەد جەمیل مەیاحی، پارێزگاری واست رایگه‌یاند، هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تی ده‌كه‌م له ئاستی گیان له‌ده‌ستدان و بریندار بوونی ده‌یان هاووڵاتی له ڕووداوه‌كه‌ی شاری كوت، بۆیه به شانازییه‌وه بڕیارماندا ده‌ست له‌كار بكێشینه‌وه و بڕیاره‌كه‌ش وه‌ك ڕێزگرتنه له خوێنی شه‌هیده‌كان.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، دوای پێشكه‌شكردنی داواكاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌كه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئه‌ندامان و ده‌سته‌ی ئەنجوومەنی پارێزگای واست بڕیاره‌كه‌ی په‌سه‌ند كراوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ڕۆژی 17ی ته‌مووزی 2025، له یه‌كێك له مۆڵه‌كانی شاری كوتی سه‌نته‌ری پارێزگای واست، ئاگرێكی گه‌وره و فراوان كه‌وته‌وه، كه به هۆیه‌وه 60 هاووڵاتی سووتان و گیانیان له‌ده‌ستدا، ده‌یانی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.