ئێران و ئەمریکا لاپەڕەیەکی سپی هەڵدەدەنەوە
ئەمریکا و ئێران گەیشتنە ڕێککەوتنێکی مێژوویی و نرخی نەوت بە خێرایی دابەزی
دوای 47 ساڵ لە پچڕانی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و واشنتن ڕێككه‌وتنێكی مێژوویی كه به وەرچەرخانێکی گەورە دادەنرێت له‌نێوان دوو زلهێزترین وڵاتی جیهان واژۆ كرا.
ئه‌مڕۆ جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنی له‌گه‌ڵ (CBS Mornings) ڕایگەیاند، وڵاتەکەی و ئێران گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان و کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.
هه‌روه‌ها گوتی: ڕێككه‌وتنه‌كه به ئامانجی ڕێگری‌کردن لە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی و چەسپاندنی سەقامگیری لە جیهاندا به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی واژۆ كراوه.
یەکێک لە بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە کردنەوەی گەرووی هورمزە بەڕووی هاتوچۆی کەشتییەکاندا، کە کاریگەرییەکی خێرای لەسەر بازاڕەکان دروست کردووە و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی لە 126 دۆلارەوە بۆ 80 دۆلار دابەزاندووە.
بەپێی مەرجەکان، ئێران ڕێگە بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم (IAEA) دەدات بۆ پشکنینی بنکەکانی و لەناوبردنی یەدەگە پیتێنراوەکان. لە بەرامبەردا، واشنتن بەشێک لە سزاکان لادەبات و ڕێگە بە وڵاتانی کەنداو دەدات لە ئاوەدانکردنەوەی ئێران‌دا وەبەرهێنان بکەن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی هەینی داهاتوو، هەردوو لایەن بە فەرمی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن به به‌شداری محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و جه‌ی دی ڤانس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای ئێران و ئه‌مریكا له شاری جنێفی سویسرا واژۆ ده‌كه‌ن.