نەخشەی نوێی هاتوچۆ لە نێوان هەولێر و کۆیە؛ چی گۆڕاوە؟
زانیاری ورد لەسەر ژمارەی ئۆڤەرپاس و ژێرپردەکانی پڕۆژەی دووسایدی هەولێر - کۆیە
به فهرمانی ڕاستهوخۆی سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی، پڕۆژەی دووسایدی هەولێر – کۆیە یەکێکە لە گرنگترین پڕۆژە نیشتمانییەکانی ژێرخانی ڕێگاوبان لە هەرێمی کوردستان نزیكه له تهواو بوونی زۆرینهی كاروبارهكانی.
ئهمڕۆ لاپهڕهی فهرمی پارێزگای هەولێر بڵاویكردهوه، كه کارەکانی پڕۆژەی دووسایدی هەولێر - کۆیە بە خێراییەکی زۆر بەڕێوەدەچن و ڕۆژانە سەدان ئامێری جۆراوجۆر و ستافی ئەندازیاری تێیدا سەرقاڵی کارکردنن.
بهپێی بڵاوكراوهكه، درێژی ئەم ڕێگا ستراتیژییە 48 کیلۆمەترە، گۆڕانکارییەکی گەورە لە هاتوچۆی هاووڵاتییاندا دروست دەکات و کاتی گەشتکردن لە نێوان هەولێر و کۆیە بۆ تەنها 27 خولەک کەمدەکاتەوە.
بهپێی زانیارییهكان، پڕۆژەکە بە شێوازێکی مۆدێرن دیزاین کراوە و 6 ئۆڤەرپاس، 4 ژێرپرد و 2 بەرزەپرد لەخۆ دەگرێت، کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی لۆد و ئاسانکاری زیاتر بۆ شۆفێران.
