مەزڵوم عەبدی لە فەرەنسایە و کۆبوونەوەی گرینگ دەکات

مهزڵوم عهبدی بۆ گفتوگۆ لهسهر چۆنییهتی بهشدارییان له داهاتووی سووریا گهیشته فهرهنسا
مەزڵوم عەبدی بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە پاریس لە فەرەنسا و بڕیارە چەندین کۆبوونەوەی گرینگ ئەنجام بدات.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە مەزڵوم عەبدی، گەیشتە پاریس و سەرچاوەیەکی ئاگاداریش ڕایگەیاند، لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا کۆدەبێتەوە و چەندین بەرپرسی باڵای دیکە لەو وڵاتە دەبینێت و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانیشی لەبارەی داهاتووی کورد لە سووریا دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت لەبارەی چوونی مەزڵوم عەبدی بۆ فەرەنسا نووسیویەتی، ڕۆژی هەینی لە پاریس مەزڵوم عەبدی لەگەڵ نوێنەرانی حکومەتی ڕاگوزەری سووریا و نوێنەرانی ئەمریکا و فەرەنسا کۆدەبێتەوە و لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و بەشداریکردنیان لە سوپای سووریا گفتوگۆی چارەنووسساز دەکەن.