پایتەخت

مژدەیەک بۆ بەشداربوانی یازدەهەمین فێستیڤاڵی هەنار

مژدەیەک بۆ بەشداربوانی یازدەهەمین فێستیڤاڵی هەنار
کورتە

مەرجە نوێیەکانی وەرگرتنی پارە لە بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بۆ به‌شداربووانی فێستیڤاڵی هه‌نار ئاشکرا بوون.

گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئاگادارییەکی بەپەلە ئاڕاستەی سەرجەم بەشداربووانی یازدەهەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە دەکات.

 

ئه‌مڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بڵاویكرده‌وه‌، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی بەشێک لە پارەی بەشداریکردن لە یازدەهەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە، پێویستە بەشداربووان لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە، ڕێکەوتی 17 و 18ی حوزەیرانی 2026، لە کاتژمێر 9ی بەیانی تا 1ی پاشنیوەڕۆ سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن.

 

بەپێی ڕێنماییەکان، بەشداربووانی بواری کاری دەستی و خواردن دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزار بکەن بۆ وەرگرتنی پارەکانیان.

 

گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئاماژەی بەوەش کردووە کە هێنانی پسوڵەی بەشداریکردن مەرجی سەرەکییە بۆ وەرگرتنی پارەکە لە لایەن هەر کەسێکەوە، بەڵام ئەگەر پسوڵەکە ون بووبێت، دەبێت خاوەنی کارەکە خۆی ئامادە بێت و کۆپییەکی کارتی نیشتمانی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.

15 حوزەیران 2026 14:17
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026