پایتەخت

حاجییەک دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا

حاجییەک دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا
کورتە

دوای ڕۆژێک لە گەڕانەوەی لە حەج حاجییەک لە گەرمیان گیانی لەدەستدا.

بەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتییەک لە قەزای کفری بە ناوی حاجی قادر کەریم بەهۆی سەختی برینەکەیەوە کۆچی دوایی کرد، دوای ئەوەی تەنها 1 ڕۆژ لەمەوبەر لە فەریزەی حەج گەڕابووەوە.

 

بەپێی زانیارییەکان، ئەم حاجییە لە ڕێکەوتی 9ی حوزەیرانی 2026 لە وڵاتی سعودییە گەڕاوەتەوە بۆ ناو خێزانەکەی، بەڵام تەنها ڕۆژێک دوای گەڕانەوەی و لەسەر ڕێگای کەلار - کفری تووشی ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ بووە.

 

سەرچاوە پزیشکییەکان ئاماژە بەوە دەدەن، کە ناوبراو بەهۆی ڕووداوەکەوە برینەکەی زۆر قورس بووە و سەرەڕای هەوڵە پزیشکییەکان، بەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە گیانی سپارد.

15 حوزەیران 2026 13:34
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026