مه‌سرور بارزانی داوای كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌وروژێنێت: دامه‌زراوه‌یه‌كی گرینگی سیاسییه.
مه‌سرور بارزانی، پێشوازی له عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد و باسی له كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كرد.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكوه‌زیران مەسرور بارزانی، له‌گه‌ڵ باڵیۆزی بەریتانیا كۆبووه‌وه و تیایدا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و شانشینی یەکگرتوو و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەی تاوتوێ كرد.
باڵیۆزی بەریتانیا ستایشی سەردانی مانگی ڕابردووی مەسرور بارزانی بۆ بەغدا کرد و بە هەنگاوێکی سەرکەوتووی دانا بۆ چارەسەری کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور.
لە لایەکی دیکەوە، سەرۆکوه‌زیران مه‌سرور بارزانی جەختی لە گرنگیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان کردەوە وەک دامەزراوەیەکی یاسایی بۆ تێپەڕاندنی چەقبەستوویی سیاسی لە هەرێمدا.