پایتەخت

پاکستان سوپاسی ئەمریکا و ئێران دەکات

پاکستان سوپاسی ئەمریکا و ئێران دەکات
کورتە

پاكستان ڕۆڵی شاراوەی سعودیە و تورکیا لە ڕێککەوتنی واشنتن و تاران ئاشكرا ده‌كات؛ په‌یامێكی جیاوازیشی هه‌یه‌

وەزیری دەرەوەی پاکستان، پێشوازی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم هەنگاوە پەیامێکی دڵنیاییە بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

 

ئه‌مڕۆ ئیسحاق دار، وەزیری دەرەوەی پاکستان له‌ ئێكس بڵاویكرده‌وه‌، ئەم لێک تێگەیشتنە سەقامگیری بۆ بازاڕەکانی جیهان و ئابووریی وڵاتە تازە پێگەیشتووەکان دەگەڕێنێتەوە. هەروەها سوپاسی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی وڵاتانی سعودییە، قەتەر، تورکیا و میسری کرد کە هاوکار بوون لەم پرۆسەیەدا.

 

بڕیارە ڕۆژی هەینی 19ی حوزەیران لە جنێف، ڕێککەوتنەکە بە فەرمی لە نێوان جه‌ی دی فانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا و بەرپرسانی باڵای ئێران واژۆ بکرێت.

 

دوای واژۆکردنەکەش، ماوەی 60 ڕۆژ دانوستانی تەکنیکی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی دەست پێ دەکات.

15 حوزەیران 2026 12:20
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026