پەیامێکی بەپەلە لە ئه‌وروپاوه بۆ تاران و واشنتن
یەکەم کاردانەوەی فەرمیی یەکێتی ئەوروپا بۆ ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران
کۆمسیۆنی ئەوروپا پێشوازی له ڕێككه‌وتنی نێوان ئه‌مریكا و ئێران ده‌كات و داوایه‌كی به‌په‌له‌ش له هه‌ر دوو وڵات ده‌كات.
ئه‌مڕۆ ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاند، کە پێویستە ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران ببێتە هۆی کردنەوەی دەستبەجێی گەرووی هورمز. جەختی کردەوە کە لە ئێستادا کاری لەپێشینە جێبەجێکردنی خێرا و تەواوی ڕێککەوتنەکەیە لەلایەن هەموو لایەنەکانەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، گەڕانەوەی ئازادیی گەشتوگوزاری دەریایی بەبێ هیچ باج و ڕسوماتێک، بنەمایەکی سەرەکییە بۆ سەقامگیریی ناوچەکە و ئابووریی جیهان.
هەروەها ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی به هەنگاوێكی ڕێگە خۆشكه‌ر بۆ گفتوگۆی فراوانتر لەبارەی ئاشتی و ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا وه‌سف كرد.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مریكا و ئێران له‌باره‌ی کردنەوەی دەستبەجێی گەرووی هورمز و هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی لەسەر بەندەرەکانی ئێران و چه‌ندین خاڵی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به وه‌ستاندنی جه‌نگ ڕێككه‌وتوون.