كۆبوونەوەی سهركردایهتی نەوەی نوێ دواخرا
ڕوونکردنەوەی بەپەلەی وتەبێژی نەوەی نوێ لەبارەی کۆبوونەوەی سیاسی جوڵانهوهكه و هۆكارهكانی دواخستنی
نهوهی نوێ به هۆكارێكی سهیر و چاوەڕواننەکراو كۆبوونهوهی ئهمڕۆی ئەنجوومەنی سیاسیی جوڵانەوەکەی بۆ كاتێكی دیكه دواخست.
ئهمڕۆ هیمداد شاهین، وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، كه کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سیاسیی جوڵانەوەکەیان بۆ هەفتەی داهاتوو دواخراوە.
وتەبێژی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوە کرد، هۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی سەرۆکی جوڵانەوەکە بەهۆی نەخۆشیی هاوسەرهكهی لە ئێستادا لە دەرەوەی وڵاتە.
هەروەها بڕیار بووە جێگری سەرۆکی جوڵانەوەکە لە گەشتەکەی بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئامادەی کۆبوونەوەکە بێت، بەڵام بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی نەیتوانیوە بگەڕێتەوە، بەو هۆیەوە بڕیار دراوە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سیاسی بۆ هەفتەی داهاتوو دوابخرێت.