ئێران و ئەمریکا لاپەڕەیەکی نوێ هەڵدەدەنەوە
جەنگی نێوان تاران و واشنتن بهتهواوی کۆتایی هات
ئەمریکا و ئێران گەیشتنە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و گرژییەکانی نێوانیان.
ئهمڕۆ ئاژانسی ڕۆیتهرز لهبارهی ناوهڕۆكی ڕێككهوتنهكهی نێوان تاران و واشنتن بڵاویكردهوه، كه ئەم ڕێککەوتنە چەند خاڵێکی سەرەکی لەخۆدەگرێت، لەوانە کردنەوەی دەستبەجێی گەرووی هورمز و هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی لەسەر بەندەرەکانی ئێران لە ماوەی 30 ڕۆژدا.
هەروەها بهپێی ڕێككهوتنهكه، ئێران پابەند دەبێت بەوەی چەکی ئەتۆمی بەرهەم نەهێنێت و ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم زیاد نەکات. لە بەرامبەردا، ئەمریکا 25 ملیار دۆلاری بلۆکەکراوی ئێران ئازاد دەکات و بۆ ماوەیەکی دیاریکراو سزاکانی سەر نەوتیش لادەبات.
جێگهی ئاماژهیه، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە کاتژمێر 5:30 خولەکی ئێوارەی یەکشەممە تەواوبوونی ڕێککەوتنەکەی پشتڕاستکردەوە.
بهپێی زانیارییهكان، ڕاگهیاندنی ئهم ڕێككهوتنه بووەته هۆی دابەزینی خێرای نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا و بڕیارە لە ماوەی 60 ڕۆژدا گفتوگۆی چڕ بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی ئەنجام بدرێت.