پایتەخت

ڕۆژی لەدایکبوونی تره‌مپ بوو بە کێشەیەکی نێودەوڵەتی

ڕۆژی لەدایکبوونی تره‌مپ بوو بە کێشەیەکی نێودەوڵەتی
کورتە

تره‌مپ تەمەنی بوو بە 80 ساڵ و گەورەترین ڕێککەوتنی مێژوویی واژۆ کرد

تره‌مپ یادی 80 ساڵەی لەدایکبوونی بە شێوازێکی جیاواز کردەوە، کە هاوکات بوو لەگەڵ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی بەرایی لە نێوان واشنتن و تاران.

 

ئێران بۆ ئەوەی ئەم ڕێککەوتنە وەک دیارییەک بۆ ڕۆژی لەدایکبوونی ترەمپ دەرنەکەوێت، ڕاگەیاندنی هەواڵەکەی بۆ دوای نیوەشەو دواخست، بەڵام بەهۆی جیاوازیی کاتەوە، لە ئەمریکا هێشتا ڕۆژی یەکشەممە و ڕۆژی لەدایکبوونی ترەمپ بوو.

 

هەر لە چوارچێوەی ئاهەنگەکاندا، بۆ یەکەمجار پێشبڕکێیەکی یو ئێف سی (UFC) لە ناو کۆشکی سپی بە بەشداری 14 یاریزان بەڕێوەچوو.

 

بڕیارە هەینی داهاتوو لە جنێف ڕێککەوتنەکە بە فەرمی واژۆ بکرێت و دوای ئەوەش گفتوگۆیەکی چڕی 60 ڕۆژە لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی دەست پێ بکات.

15 حوزەیران 2026 09:49
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026