پایتەخت

نەتانیاهۆ گوێ بە ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران نادات

نەتانیاهۆ گوێ بە ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران نادات
کورتە

نهێنی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی ترەمپ و نەتانیاهۆی لێک تووڕە کرد

له‌ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی تونددا لە نێوان دۆناڵد ترەمپ و بنیامین نەتانیاهۆ گرژی دروست دەبێت و تێیدا سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جەختی لە مانەوەی هێزەکانی لە ناو خاکی لوبنان کردووەتەوە.

 

ئه‌مڕۆ كه‌ناڵی 'الحدث' بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ نەتانیاهۆ بە ترەمپی ڕاگەیاندووە کە تەلئەبیب خۆی بەو بڕگانە پابەند ناکات کە لە ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێراندا سەبارەت بە لوبنان هاتوون.

 

نەتانیاهۆ ئاماژەی بەوە کردووە کە سوپاکەی لە پێگەكانی ئێستای لە ناو خاکی لوبنان دەمێنێتەوە بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە تێکشکاندنی ژێرخانی سەربازیی حزبوڵا.

 

ئەم ناكۆكییە دوای ئەوە هات کە ترەمپ سەرزەنشتی نەتانیاهۆی کردووە بەهۆی بۆردوومانکردنی بەیرووت، کە تەنیا چەند کاتژمێرێک پێش ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی واشنتن و تاران ئەنجام درابوو.

 

جێی ئاماژەیە لە دوای 2ی ئاداری ڕابردووەوە، ئیسرائیل زیاتر لە 50 گوند و شارۆچکەی سنووریی لوبنانی بەتەواوی وێران کردووە.

15 حوزەیران 2026 09:20
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026