چیرۆکی تراژیدی کۆچی دوایی خانمە ڕۆژنامەنووسێك
كچه میدیاكارێكی ڕۆژئاوای كوردستان دوای 13 ڕۆژ له هاوسهرگیری بههۆی 'جهڵتهی مێشك'هوه گیان لهدهست دهدات.
میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان هەواڵی کۆچی دوایی خانمه ڕاگەیاندنکار دوعا سلۆ (Duaa Silo) یان بههۆی نهخۆشییهوه ڕاگەیاند.
بەپێی زانیارییەكان، ئەم خانمە ڕۆژنامەنووسە 13 ڕۆژ دوای پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری و له تهمهنی 24 ساڵیدا له دیمهشق بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە گیانی لهدهستداوه.
دوعا خالید سلۆ، خانمە ڕۆژنامەنووس و پێشکەشکاری دیاری ڕادیۆی دربێسیە ئێف ئێم بووه. بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری دیمەشق لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدا بوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانی سپارد.
دوعا سلۆ بە یەکێک لە دەنگە کاریگەرەکانی بواری ڕاگەیاندن لە ڕۆژئاوای کوردستان دەناسرا، بە تایبەت لە ڕێگەی بەرنامەی 'ژیانی دایکانی کورد' کە تێیدا بەناو گوندەکاندا دەگەڕا بۆ ناساندنی كولتوور و ڕەسەنایەتی کورد بە جیهان.