هەولێر و بەغدا لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ڕێککەوتن
هەولێر و بەغدا لاپەڕەیەکی نوێ هەڵدەدەنەوە؛ ڕێککەوتنی مێژوویی واژۆ کرا.
حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی عێراق گەیشتنە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی بۆ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی کوردستان.
ئه‌مڕۆ ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی عێراق بڵاویكرده‌وه، هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت واژۆیان له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنێكی گشتگیر له‌باره‌ی كۆی پرسه‌كانه‌وه كردووه.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، دوو خاڵی هه‌ره سه‌ره‌كی ڕێككه‌وتنه‌كه پاراستنی دامەزراوە نەوتییەکان و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هه‌رێمی كوردستانه. به‌و واتایه‌ی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان دەست بە کارەکانیان دەکەنەوە و عێراقیش به‌ڵێنی پاراستنی دامەزراوە نەوتییەکان و ڕێگری‌کردن لە هێرشی میلیشیاکانی داوە.
ئەم بڕیارە دوای سەردانەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق هات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سەباع نو‌عمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، دوای سەردانی شاندێکی ئەمنی بۆ هەولێر، جەختی لەسەر پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان کردەوە.
به‌پێی زانیارییه‌كان، کۆمپانیاکانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت لە ماوەی 2 بۆ 3 هەفتەدا دەتوانن ئاستی هەناردە بگەیەننە 200 بۆ 250 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
ئەم هەنگاوە وەک گەرەنتییەکی سەرەکی بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە وادەی خۆیدا سەیر دەکرێت.