پایتەخت

په‌یامی تره‌مپ له‌باره‌ی ئاشتی و ڕێككه‌وتنه‌وه‌

په‌یامی تره‌مپ له‌باره‌ی ئاشتی و ڕێككه‌وتنه‌وه‌
کورتە

ترەمپ بۆ ڕاگرتنی جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست په‌یامێكی گرینگ ئاڕاسته‌ی ئیسرائیل ده‌كات.

تره‌مپ پێیوایه‌، كه‌ هێرشەکەی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر بەیرووت نەدەبوو ڕووی بدایە، بەتایبەت لەم ڕۆژە تایبەتەدا کە زۆر نزیکن لە ئیمزاکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئێران.

 

ئه‌مڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له پلاتفۆڕمی 'تروس سۆشیال'‌ ڕایگه‌یاند، كه‌ ئیسرائیل مافی بەرگری لە خۆی هەیە، بەڵام ئەو هێرشەی کرابووە سەری زۆر بچووک و بێ مانا بووە و نابێت ئەم پرۆسە گرنگە پەکبخات، چونکە ئەم ڕێککەوتنە ئاشتی بۆ ناوچەکە و لوبنانیش دەهێنێت.

 

لای خۆشیەوە وەزیری بەرگری ئەمریکا گەشبینی خۆی نیشان دا و گوتی: ئەم هێرشانە نابنە ڕێگر لەبەردەم ڕێککەوتنەکە و پرۆسەکە لە ئاراستەیەکی ڕاستدا دەڕوات.

 

لە بەرامبەردا، ئێران گومانی لە هەوڵەکانی ئەمریکا هەیە و هەڕەشەی وەڵامدانەوەی توندی هێرشەکانی ئیسرائیل دەکات.

 

بەپێی زانیارییەکان، ڕێککەوتنە چاوەڕوانکراوەکە لابردنی گەمارۆکانی سەر ئێران و کردنەوەی گەرووی هورمز لەخۆ دەگرێت، هەروەها بڕیارە دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە، بۆ ماوەی 60 ڕۆژ گفتوگۆ لەسەر وردەکارییەکانی دۆسیەی ئەتۆمی بکرێت.

14 حوزەیران 2026 19:57
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026