په‌یامێك له محه‌ممه‌د حاجی مه‌حمووده‌وه
مەترسییەکانی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق بۆ سەر کورد و دادگاییكردنی تره‌مپ له زمانی محه‌ممه‌د حاجی مه‌حمووده‌وه
محەممەد حاجی مەحموود له نوێترین ده‌ركه‌وتنیدا ڕەخنەی توندی لەو شیکارییە سیاسییانە گرت کە لە میدیاكانه‌وه له‌باره‌ی ئێران و ئه‌مریكا و ئیسرائیل بڵاودەکرێنەوە و هەموویانی بە هەڵە وەسف کرد.
ئه‌مڕۆ محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، لە كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ئەو شیکارە سیاسییانەی بۆ 'جه‌نگی ئێران – ئه‌مریكا و ئیسرائیل' ده‌كرێن، تەنها بۆ بەرژەوەندیی تایبەت ده‌كرێت و دوورن لە ڕاستییەوه.
له ڕووی سیاسییه‌وه باسی له‌وه‌كرد، ده‌بێت ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ دادگایی بكات، چونكه 'ئابڕوو'ی ئه‌مریكای بردووه و به وته‌ی ئه‌و له جه‌نگی ئێران زیانێكی زۆری به ناوبانگی وڵاته‌كه گه‌یاندووه. ده‌شڵێت: عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی عێراق بۆ كورد كه‌سێكی باش نییه.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ گوتی: ئەو لایەنگری سیاسەتەکانی ئێران نییە و جەختی کردەوە کە ئەوان لە ناو خاکی خۆیاندا خەریکی خەباتن، نەک وەک هەندێک لایەنی دیکە کە بارەگایان لە وڵاتانی دیکەیە.
له كۆتاییدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه تا پرسی کورد و سەربەخۆیی بە تەواوی چارەسەر نەکرێت، بارودۆخی ناوچەکە جێگیر نابێت و ڕەخنەی لە هەڵوێستی ئەمریکاش گرت بەرامبەر بە مافەکانی گەلی کورد.