ههولێر؛ گیان لەدەستدانی ئافرەتێک بەهۆی ئاگرکەوتنەوەی ئۆتۆمبێلهكهی
دلڤین کارۆخ، بەهۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەکەیەوە گیانی لەدەستدا و پۆلیسیش دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە کردووەتەوە.
پۆلیسی هەولێر دهستی به لێکۆڵینەوە لهبارهی گیانلەدەستدانی ئافرەتێک كردووه، کە ئهم بهیانییه بە سووتاوی دۆزراوەتەوە.
ئهمڕۆ تەرمی ئافرەتێک بە ناوی دلڤین کارۆخ ئەحمەد چیچۆ لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بە سووتاوی دۆزرایەوە. ڕووداوەکە لە سنووری ناحیەی دارەشەکران لە دەڤەری زرارەتی سەر بە قەزای بەحرکە لە پارێزگای هەولێر ڕوویداوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، کاتژمێر 6:00ی بەیانی تەرمەکە دۆزراوەتەوە و دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنەکە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا دهڵێت: لێکۆڵینەوەی ورد بۆ زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.
پۆلیس ئاماژەی بەوەش کردووە کە ڕاپۆرتی تیمی بەڵگەکانی تاوان و پزیشکی دادی ئامادە دەکرێن و دەخرێنە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە تاوەکو دیاری بکرێت ئایا ڕووداوەکە تەنها ئاگرکەوتنەوە بووە یان هۆکارێکی دیکەی لە پشتە.
جێگهی ئاماژهیه، تا ئێستا هۆكاری سهرهكی ڕووداوهكه دیار نییه و ڕووداوهكه به گوماناوی سهیر دهكرێت.