ڕێباز حەملان زانیاری نوێ لەبارەی مووچە ئاشکرا دەکات
ڕێباز حه‌ملان ورده‌كاریی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ئاشكرا ده‌كات
له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچە، بودجە، مەلەفی نەوت و ئه‌سیكۆدا لە نێوان هەولێر و بەغدا ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی دڵخۆشكه‌ر ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ ڕێباز حه‌ملان، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، كه زۆربەی کێشە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا وه‌ك مووچە، بودجە، نەوت و ئه‌سیكۆدا بەرەو چارەسەری کۆتایی دەچن و هیچ جۆره گرفتێكییان نه‌ماوه.
هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد، كه لەسەر پرسەکانی نەوت و بودجە و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران، هەماهەنگییەکی باش لەگەڵ حکومەتی عێراق هەیە و هیچ ڕێگرییەکی یاسایی گەورە لەبەردەم ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم نەماوە.
سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت ئاماژەی بەوە کرد، كه دانوستاندنەکان لە نێوان لایەنە سیاسییەکان، بە تایبەت پارتی و یەکێتی بەردەوامن.
جەختی لەوەش کردەوە کە ئامانجی سەرەکی حکومەت جێگیرکردنی دۆخی ئابووری و دابینکردنی مووچەیە بە شێوەیەکی بەردەوام، تاوەکو چیتر ژیانی هاووڵاتییان نەکەوێتە ژێر کاریگەری ململانێ سیاسییەکانەوە.