پایتەخت

هۆشدارییه‌كی خێرا له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلییه‌كان

هۆشدارییه‌كی خێرا له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلییه‌كان
کورتە

وەزارەتی تەندروستی بڕیارێکی نوێ لەبارەی وەرگرتنی نەخۆش دەردەکات و هۆشداری به‌ نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلییه‌كان ده‌دات

وەزارەتی تەندروستی جەخت لەسەر بڕیارێکی گرنگ دەکاتەوە کە تایبەتە بە شێوازی وەرگرتنی نەخۆش لە نەخۆشخانەکانی کەرتی گشتی و تایبەت.

 

ئه‌مڕۆ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكرده‌وه‌، هیچ نەخۆشخانەیەک بۆی نییە ڕێگری لە وەرگرتنی ئەو نەخۆشانە بکات کە باری تەندروستییان ناجێگیرە یان پێویستیان بە چاودێری چڕ و فریاکەوتنی خێرا هەیە.

 

به‌پێی بڕیاره‌كانی نێو بڵاوكراوه‌كه‌، نابێت بە بیانووی 'نەبوونی شوێن، نه‌بوونی چاودێری چڕ، بێ ئومێدی لە چارەسەر یان نەبوونی پارە' نەخۆش لە وەرگرتن بێبەش بکرێت.

 

هەروەها جەخت کراوەتەوە کە پاراستنی ژیانی نەخۆش لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە و هەر نەخۆشخانەیەک پابەندی ئەم ڕێنماییانە نەبێت، ڕووبەڕووی سزای توندی یاسایی دەبێتەوە.

 

ئامانج له‌م بڕیاره‌ نوێیه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پاراستنی مافی ئه‌و هاووڵاتییانه‌یه‌ كه‌ نه‌خۆشن لە هەموو بارودۆخ و قۆناغێكدا.

 

14 حوزەیران 2026 17:25
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026