پارتی ئامادەکارییەکانی بۆ کۆبوونەوەیەکی گشتگیر دەستپێكرد
د. کەمال کەرکووکی: ئامادەین گوێ لە سەرجەم پەرلەمانتار و فراکسیۆنەکان بگرین.
پارتی ئاماده‌كاریی بۆ سه‌ردانیكردنی لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌پێناو تواندنه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كی سیاسی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ د. کەمال کەرکووکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند، پارتی هەمیشە ئامادەیە لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، کەسایەتییەکان و تەنانەت پەرلەمانتارانیش چ وەک فراکسیۆن یان بە تاک کۆببێتەوە، گوێیان لێ بگرێت و ڕای خۆیانیان پێ ڕابگەیەنێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ئاماژەی بەوەش کرد، پارتی دیموکراتی کوردستان لێژنەیەکی تایبەتی بۆ پرسی سەردانیکردنی لایەنە سیاسییەکان پێکهێناوە و ئومێدەوارن کە ئەم هەنگاوە ئەنجامێکی باشی لێ بکەوێتەوە.
هه‌روه‌ها جەختی لەوەش کردەوە کە ئەگەری هەیە لە چوارچێوەی ئەم بەرنامەیەدا، بەم نزیکانە چەند سەردانێک ئەنجام بدرێن.