ڕاگەیەندراوێک لە دژەتیرۆری کوردستانەوە
بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە جۆری حدید 110، هێرشکرایە سەر کۆگایەکی دانەوێڵە لە قەزای قوشتەپە
دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند: بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکراوەتە سەر کۆگایەکی دانەوێڵە لە قەزای قوشتەپە و جگە لە زیانی ماددی زۆر، هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی حوزەیرانی 2026، کاتژمێر:12:55، لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە (جۆری حدید 110)، هێرش کرایە سەر کۆگایەکی دانەوێڵە لە قەزای قوشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر، جگە لە زیانی ماددیی زۆر کە بەر کۆگاکە کەوتووە، هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە.
هاوکات دژەتیرۆری کوردستان بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییانە دەکات کە شوێنی سڤیل دەکەنە ئامانج.