پایتەخت

ڕێباز حه‌ملان: هەرێم هەموو پابەندییەکانی جێبەجێ کردووه‌

ڕێباز حه‌ملان: هەرێم هەموو پابەندییەکانی جێبەجێ کردووه‌
کورتە

هەرێمی کوردستان هەموو مەرجەکانی بەغدای جێبەجێ کردووه‌؟ ڕێباز حه‌ملان ورده‌كارییه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات

دوای سەردانەکەی سه‌رۆكوه‌زیران مەسرور بارزانی، بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق و کوتلە سیاسییەکان، ئاسۆیەکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم دەرکەوتووە.

 

ئه‌مڕۆ ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌ پایته‌خت میدیای ڕاگەیاند، ئەنجامی کۆبوونەوەکان زۆر گرنگ و ئەرێنی بوون، هیوایەکی گەورەشیان دروست کردووە بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی دەستوور، یاسای بوودجە و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیدا، دەرگای چارەسەر بۆ تەواوی کێشە داراییەکان بکرێتەوە.

 

هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەش کرد، هەرێمی کوردستان پابەندبوونی خۆی لەسەر پرسی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ و ڕادەستکردنی داهاتە ناوخۆییەکان بەپێی دەستوور دووپات کردووەتەوە، تا ئەو بەشە بوودجەیەی بۆ هەرێم دیاری کراوە بگاتە دەست مووچەخۆران.

 

سەبارەت بە لیستی مووچەش، ڕوونیکردەوە کە هیچ ڕێگرییەک لە لایەن هەرێمەوە نەماوە و هیوادارن بەغداش پابەندی ڕێککەوتنەکان بێت، چونکە هەرێم هەمیشە بەشێک بووە لە چارەسەرکردنی کێشەکان.

11 حوزەیران 2026 17:33
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026