ورده‌كاریی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه گه‌یشت
چیتر مووچە دواناکەوێت؟ وردەکارییەکان لێرە بخوێنەرەوە
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مدار و باشی له‌گه‌ڵ عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئه‌نجام داوه.
ئه‌مڕۆ د. ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەرێنی بووە و هەرێم هیچ مەرجێکی پێشوەختی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان نییە.
له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری پایته‌خت میدیا له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه گوتی: هه‌موو هەوڵەکان بۆ ئەوەن کە پرسی مووچە لە بابەتێکی هەواڵییەوە بگۆڕێت بۆ دۆخێکی جێگیر و ئاسایی، هاوشێوەی تەواوی ناوچەکانی دیکەی عێراق.
ئاماژەی بەوە کرد کە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە ئێستادا گەیشتووەتە نزیکەی 220 بۆ 230 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا و هەوڵەکان بۆ گەڕانەوەی کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ ئاستی پێشوو بەردەوامن.
بەپێی گوتەکانی ئامانج ڕەحیم، هەفتەی داهاتوو شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر سێ دۆسیەی سەرەکی؛ نەوت، داهاتی نانەوتی و مووچە.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئامانجی سەرەکی چوونی ئه‌و شانده بۆ به‌غدا ئەوەیە کە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی پارێزگاکانی تری عێراق جێگیر بکرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌ی مووچه له هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2014 ده‌گه‌ڕێته‌وه. پلانی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم بریتییه له چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوه‌تی ئه‌و كێشه‌یه له‌گه‌ڵ حكومه‌ته نوێیه‌كه‌ی عێراق.