هەزاران پارچە زەوی دابەش دەکرێت
مژدەیەک بۆ فەرمانبەرانی سۆران؛ پارچە زەوی نوێ ئامادە دەکرێت
لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی سەرۆکوەزیران، ئیدارەی سۆران ڕایگەیاند کە پرۆسەی ئامادەکردنی هەزاران پارچە زەوی بۆ فەرمانبەران چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
سەرۆکایەتی شارەوانی سۆران لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، بڕیاردراوە بەم نزیکانە 5,000 پارجە زەوی ئامادە بکرێت، ئەمەش وەک هەنگاوێکی سەرەکی بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان.
لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار جەختی لەسەر پێویستی خێراکردنی هەنگاوەکان کردەوە و ڕایگەیاند، کە دەبێت پرۆسەی ئامادەکاری و جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە بە زووترین کات تەواو بکرێت تاوەکو فەرمانبەران سوودمەند بن.
لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران نزیکەی 40 هەزار فەرمانبەر و کارمەندی هێزە ئەمنییەکان مەرجەکانی وەرگرتنی زەوییان تێدایە و چاوەڕوانی وەرگرتنی مافەکانیانن.