په‌یامێك له گوتەبێژی پارتییه‌وه بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان
گوتەبێژی پارتی: پەیاممان بۆ ئەو لایەنانەش ناردووە کە سەردانیان نەکردووین
پارتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌ستی به زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه كردووه و هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت سه‌ردانی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان بكات.
ئه‌مڕۆ مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند، ئەوان لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکان و بە تایبەت لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە گفتوگۆدان بۆ خۆشکردنی زەمینەی کۆبوونەوەکان.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد، كه پێویستە لەبەر ڕۆشنایی ئەو دۆخە سیاسییەی ئێستا لە ناوچەکەدا هەیە، سەرجەم ئامادەکارییە پێویستەکان بۆ سەرکەوتنی کۆبوونەوەی لایەنەکان بکرێت، چونکە ڕەنگە هۆکاری دواکەوتنی کۆبوونەوەکان تا ئێستا بۆ تەواونەبوونی ئەو ئامادەکارییە تەکنیکی و سیاسییانە بێت.
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان جەختی لەوەش کردەوە، کە پرۆسەی ئاڵوگۆڕی پەیام و گفتوگۆکان لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، تەنانەت ئەو لایەنانەش کە هێشتا سەردانیان نەکردوون بەردەوامە، و هەوڵەکان بۆ دروستکردنی کەشێکی لەبار لە پێناو دانیشتنی لایەنەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ درێژه‌ی ده‌بێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئامانجی سەرەکی پارتی لەم قۆناغەدا گەیشتنە بە لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئامادەکاری بۆ هەر جۆرە کۆبوونەوەیەکی لووتکە یان کۆنگرەیەک کە لە بەرژەوەندی گشتی بێت.