پایتەخت

بۆ دۆزینەوەی تەرمەکە تەواوی ئاوی ناوچەکە دەگرنەوە

بۆ دۆزینەوەی تەرمەکە تەواوی ئاوی ناوچەکە دەگرنەوە
کورتە

بەمەبەستی دۆزینەوەی تەرمی کچێکی 11 ساڵان لە 'چەمی ڵم'ـی سەیرانگای ئەحمەدئاوا، ڕێکاری گرینگ دەگیرێتە بەر.

بەمەبەستی دۆزینەوەی تەرمی منداڵە خنکاوەکە، سەرجەم بۆرییە ئاوییەکانی هەڵەبجە و خورماڵ و تەواوی جۆگەکان دەگیرێنەوە.

ئەمڕۆ فەرەیدون مەحموود، بەڕێوەبەری ناحیەی خورماڵ ئاگاداری دانیشتووانی ناحیەکە و دەورووبەری کردەوە، بە تایبەتی ئەو هاووڵاتییانەی کە نیشتەجێی نزیک چەمی زەڵمن،  داوای لێکردن چاودێریی وردی دۆخەکە بکەن.

بەڕێوەبەری ناحیەی خورماڵ باسی لەوە کرد، بەمەبەستی دۆزینەوەی تەرمی ئەو گەشتیارەی کە لە چەمەکەدا خنکاوە و بەپێی ڕێنمایی تیمە تەکنیکی و تایبەتمەندەکان، لە ئێستادا هەر دوو بۆریی ئاوی هەڵەبجە و خورماڵ لەگەڵ تەواوی جۆگەکانی دیکە دەگیرێنەوە."

ئەمڕۆ فەرەیدون مەحموود ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی ئەم ڕێکارەوە ئاوی چەمی زەڵم بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات، بۆیە پێویستە هاووڵاتییان چاویان لەسەر چەمەکە بێت و لە کاتی بینینی هەر نیشانەیەک یان بوونی هەر زانیارییەک، دەستبەجێ تیمەکان ئاگادار بکەنەوە.

10 حوزەیران 2026 17:17
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026