پایتەخت

تەنیا 134 حاجی گەڕانەوە و پرۆسەکە ڕاگیرا

  تەنیا 134 حاجی گەڕانەوە و پرۆسەکە ڕاگیرا
کورتە

حەج و عومرەی سووریا ڕایگەیاند, کە بەهۆی دەستپێکردنەوەی شەڕەوە گەشتە ئاسمانییەکان وەستاون.

ئاسمان و فڕۆکەخانەکانی سووریا کەوتنە ژێر کاریگەریی ڕاستەوخۆی پەرەسەندنە سەربازییەکانی نێوان تاران و تەلئەڤیڤ، کاتێک وەزارەتی کاروباری ئایینی حکومەتی نوێی سووریا بڕیاری دا پڕۆسەی گەڕاندنەوەی حاجییانی وڵاتەکەی لە شانشینی سعودییەوە بۆ ماوەیەکی نادیار ڕابگرێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی فەرمی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی سووریاوە، ئەم هەنگاوە لەپێناو پاراستنی سەلامەتی گیانی حاجییانی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان دراوە، بڕیارەکە دوای هەڵسەنگاندنی پێشهاتە ئەمنییە مەترسیدارەکانی ناوچەکە و بە پشتبەستن بە ڕێنماییە کتوپڕەکانی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی لە هەردوو وڵاتی سووریا و سعودییە دەرکراوە، کە بووە هۆی پەکخستنی ئەو گەشتە ئاسمانییانەی بڕیاربوو لەڕێگەی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق و حەلەبەوە ئەنجام بدرێن.

ئەم پەککەوتنە کتوپڕە لە کاتێکدایە، هێشتا پرۆسەکە لە سەرەتادابوو، چونکە تەنیا هەفتەی ڕابردوو یەکەمین کاروانی حاجییانی سووریا کە لە 134 کەس پێکهاتبوون، لە شاری جەددەوە گەیشتنەوە فڕۆکەخانەی دیمەشق، بەڵام تەقینەوەی دۆخی ئەمنی نێوان ئێران و ئیسرائیل، گەڕانەوەی کاروانەکانی دیکەی بەرەو نادیار برد.

08 حوزەیران 2026 11:59
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026