پایتەخت

پێشمەرگە ئاسۆ مەجيد خۆی کوشتووە؟

پێشمەرگە ئاسۆ مەجيد خۆی کوشتووە؟
کورتە

هۆکاری گیان لەدەستدانی پێشمەرگەکەی زێرەڤانی ئاشکرا بوو.

پۆلیسی هەولێر لەسەر گیانلەدەستدانی پێشمەرگەکەی زێرەڤانی ڕوونکردنەوە دەدات و بەڵگەکانی چۆنییەتی ڕووداوەکە دەخاتەڕوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، پێشووتر تۆمەتبار (ئاسۆ مەجيد قادر) لەدایکبووی ساڵی 1977، پیشەی پێشمەرگە لە یەکەی پاسەوانی سەر بە هێزەکانی زێرەفانی، بەپێی ماددەی یەکەم لە یاسای ژمارە 21ـی ساڵی 2003 فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو بوو.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، تۆمەتباری ناوبراو لە ڕێکەوتی 2-4-2026 لەلایەن تیمەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکرابوو، بەڵام دواتر لە ڕێکەوتی 5-6-2026 کاتژمێر 12:20 نیوەڕۆ، لەناو گرتووخانەدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

پۆلیسی هەولێر لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی جەخت دەکاتەوە، کە تيمی نەهێشتنی بەڵگە و تاوان و بەشی پۆليسی نەهێشتنی تاوان لە بەڕێوەبەرايەتی پۆليسی پارێزگای هەولێر و ڕاپۆڕتی پزيشکی دادوەری  پشتڕاستی دەکەنەوە، بە پشت بەستن بە بەڵگەی سەلمێنراو کە ناوبراو کۆتایی بەژيانی خۆی هێناوە.

07 حوزەیران 2026 13:34
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026