پایتەخت

لەم کاتەدا بوتڵی غازی چوارەم دابەش دەکرێت

لەم کاتەدا بوتڵی غازی چوارەم دابەش دەکرێت
کورتە

پرۆسەی دابەشکردنی بوتڵی چوارەمی غاز لە ڕێگەی کارتی ئەلیکترۆنییەوە دەستپێدەکات

خواست لەسەر بەکارهێنانی غاز کەمی کردووە، لە بەیانییەوە پرۆسەی دابەشکردنی بوتڵی چوارەمی غاز لە ڕێگەی کارتی ئەلیکترۆنییەوە دەستپێدەکات.

 

ئەمڕۆ شەممە سالار محەممەد، لێپرسراوی پشکنین و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر بە پایتەخت میدیا ڕایگەیاند، لە بەیانییەوە دابەشکردنی بوتڵی چوارەمی غاز لە ڕێگەی کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنییەوە دەستپێدەکات، لە پاڵ ئەم بڕیارە نوێیەدا، بوتڵی سێیەمیش کارایی خۆی دەمێنێتەوە و هەر هاووڵاتییەک ئارەزوو بکات دەتوانێت وەری بگرێت.

 

سالار محەممەد ڕوونیکردەوە، بەهۆی هاتنی وەرزی هاوینەوە، خواست لەسەر بەکارهێنانی غاز بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەم بووەتەوە، چونکە لەم وەرزەدا غاز تەنیا بۆ خواردن ئامادەکردن بەکاردەهێندرێت و خواست بۆ مەبەستی گەرمکردنەوە بە تەواوی نەماوە. 

 

لە درێژەی قسەکانیدا ناوبراو گووتی: "ئەم گۆڕانکارییەش وایکردووە دابینکردنی غاز لە بازاڕەکاندا سەقامگیرتر بێت و هاووڵاتییان بەبێ دروستبوونی قەیران پشکی خۆیان پێ بگات".

 

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ئێستادا ڕۆژانە 35 هەزار بوتڵ غاز بەسەر هاووڵاتییانی شاری هەولێر و دەوروبەریدا دابەش دەکرێت.

06 حوزەیران 2026 21:21
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026