كاره‌بای 24 كاتژمێری نزیكەی 60 مۆلیدە له هه‌ڵه‌بجه ده‌كووژێنێته‌وه

تاكۆتایی ئه‌مساڵ كاره‌بای 24 كاتژمێری ته‌واوی هه‌ڵه‌بجه ڕووناك ده‌كاته‌وه
تیمه‌كانی پڕۆژه‌ی ڕووناكی، كاره‌بای 24 كاتژمێرییان گه‌یانده پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و تاكۆتایی ئه‌مساڵیش ته‌واوی هه‌ڵه‌بجه ڕووناك ده‌كرێته‌وه و ده‌بێته خاوه‌ن كاره‌بای 24 كاتژمێری.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه کاوان کەریم، بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەڵەبجە ڕایگه‌یاند، له سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه 55 مۆلیده له‌گه‌ڵ كارابوونی پڕۆژه‌ی ڕووناكی ده‌كووژێته‌وه، ئه‌مه وا ده‌كات ژینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه دووربێت له ژاوه‌ژاو و زۆر پاكببێته‌وه و كاریگه‌ری زۆر ئه‌رێنی به‌دوای خۆیه‌وه جێده‌هێڵێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، تا كۆتایی ئه‌مساڵ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌بێته خاوه‌ن كاره‌بای 24 كاتژمێری و 25 هەزار و 600 هاوبەشی کارەبا له پڕۆژه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوودكه‌ند ده‌بن.
پڕۆژه‌ی ڕووناكی، پرۆژه‌یه‌كی تایبه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و كار ده‌كات تا كۆتایی ساڵی 2026 كاره‌بای ته‌واوی كوردستان بكات به 24 كاتژمێری و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ته‌واوی هه‌وڵه‌كان چڕ كراونه‌ته‌وه.