هۆکاری کەمبوونەوەی کارەبا ئاشکرا کرا
کێشەیەکی نوێ لە وێستگەکانی کارەبا دروستبوو؛ گوتەبێژی وەزارەت ڕوونکردنەوە دەدات
ماوەی دوو ڕۆژە کارەبای نیشتیمانی کەمی کردووە، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا هۆکارەکەی بۆ هاوبەشان ئاشکرا دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، لە دوێنێوە کێشەی کەمبوونەوەی غاز سەریهەڵداوە و ڕاستەوخۆ کاریگەری نەرێنی لەسەر تۆرەکە دروستکردووە.
ئومێد ئەحمەد ڕوونیکردەوە، تیمی تەکنیکی و لایەنە پەیوەندیدارەکان خەریکی بەدواداچوون بۆ چارەسەرکردنی سەرچاوەی گرفتەکە.
بەپێی پێشبینییەکانی وەزارەتی کارەبا، لە ماوەی 2 ڕۆژی داهاتوودا کێشەی دابینکردنی غازەکە بە تەواوی چارەسەر بکرێت.
چاوەڕوان دەکرێت، غازی پێویست بگاتەوە وێستگەکان و دۆخی پێدانی کارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتییان بگەڕێتەوە سەر شێوازی ئاسایی خۆی.