چەکی پیشمەرگە ئامرازی شەڕکردن نییە
پێشمەرگە بۆ هەمیشە وەک هێمای فیداکاری دەمێنێتەوە؛ پەیامی سەرۆک بارزانی
سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەبارەت بە پێگەی پێشمەرگە و لێدوانەکانی دوایین قۆناغی سیاسی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆک بارزانی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاماژەی بەوە کرد، ماوەیەکە بەهۆی بارودۆخی سیاسی تایبەتەوە، هەندێک لایەن باس لە چەکی پێشمەرگە دەکەن و لێکدانەوەی هەڵە و بۆچوونی ناڕاست دەخەنەڕوو.
سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە، چەکی پێشمەرگە پارچە ئاسن و جبەخانە نییە، بەڵکو مێژوو، فیداکاری، کەرامەت و بیروباوەڕە، و گوزارشتە لەو سۆز و پابەندبوونەی کە پێشمەرگە هەمیشە بۆ گەل، خاک و نیشتیمانەکەی هەیەتی.