پایتەخت

هێرشەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەستیان پێکردەوە

هێرشەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەستیان پێکردەوە
کورتە

ئەوەی هەمووان لێی دەترسان ڕوویدا؛ ئێران چیتر لە گەمارۆکانی ئەمریکا قبووڵ ناکات.

ئێران گفتوگۆکانی لەگەڵ وڵاتانی نێوەندگیر بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست وەستاندووە و هێرشەکانی دەستپێکردووەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، لە دوای هێرشی مووشەکی و درۆنی ئێران بۆ سەر کوێت و بەحرەین، بە بەئامانجگرتنی وێستگەیەکی کۆنترۆڵکراوی زەمینی سەربازی ئێران لە دوورگەی 'قشم'ـی دوورگەی هورمز وەڵامیان دایەوە.

بە گووتەی سوپای پاساداران، بنکەیەکی هێزی دەریایی ئەمریکایان لە بەحرەین و وڵاتێکی دیکە کردووەتە ئامانج (بەبێ ئەوەی ناوی کوێت بهێنێت)، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ هێرشێکی ئەمریکا بۆ سەر ژووری بزوێنەری کەشتییەکی بارهەڵگر، کە هەوڵی گەیشتنی بە گەرووی هورمز دەدا سەرەڕای گەمارۆکانی ئەمریکا لە گەرووەکە.

سوپاکە هۆشداری تووندی بە ئەمریکا دا و گووتی: "ئێمە پێشوەختە ئەمریکامان ئاگادارکردووەتەوە، هەر هێرشێک بە هێرشێکی بەهێزتر و دڕندانەتر وەڵامی دەدرێتەوە، پێویستە ئەم هێرشانە (ئێمە) ببنە دەرسێک بۆتان، دووبارەشی دەکەینەوە کە پێشێلکردنی ئاسایشی گەرووی هورمز زەرەری گەورەی بەدوادا دێت."

لەلای خۆیەوە، دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنی کوێت ڕایگەیاندووە، ئێران بە درۆن باڵەخانەی گەشتیارانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی وڵاتەکەی کردووەتەوە ئامانج و لە ئەنجامدا چەندین کەس برینداربوون و زیانی ماددی گەورەش بە فرۆکەخانەکە گەیشتووە، بەهۆیەوە گەشتی ئاسمانیان وەستاند.

بەگوێرەی ئاژانسی فارس و تەسنیمی ئیرانی، ئەم هێرشانە دوای وەستانی گفتوگۆکردنی ئێران لەگەڵ وڵاتە نێوەندگیرییەکان بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست دەستیان پێکردووە.

03 حوزەیران 2026 09:27
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026