مونا قەهوەچی داوایەکی بەپەلە لە لایەنەکان دەکات
پاش پەیامەکەی سەرۆک بارزانی؛ مونا قەهوەچی داوایەکی بەپەلە لە لایەنەکان دەکات
مونا قەهوەچی داوا دەکات پەیامەکەی سەرۆک بارزانی بکرێتە نەخشەڕێگای قۆناغەکە و ڕادەگەیەنێت، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بە جەقبەستوویی و دواکەوتنی پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان بهێنرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە مونا قەهوەچی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، لە ژێر ڕۆشنایی پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا، پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بە هەستی بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخی هەرێمی کوردستاندا بکەن و بەرژەوەندیی گشتی بخەنە پێش هەموو بەرژەوەندییە تایبەتییەکانەوە.
مونا قەهوەچی ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بە جەقبەستوویی و دواکەوتنی پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان بهێنرێت.
ئەو پەرلەمانتارە داوای لەلایەنەکان دەکات، بە ڕۆحی نیشتمانی و هاوکارییەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و بەهێزکردنی دامەزراوە دەستوورییەکان کار بکەن، چونکە یەکڕیزی، ڕێزگرتن لە ئیرادەی گەل و پاراستنی سەقامگیری، پێویستییەکی سەرەکیی ئەم قۆناغەن.