سوپاسی خەزعەلی دەکات و بە تانک و درۆن هێرشدەکاتە سەر لالەزار
بافڵ تاڵەبانی پێشوازی و سوپاسی بڕیارەکەی قەیس خەزعەلی دەکات بۆ ڕادەستکردنی چەک بە دەوڵەت.
دوای ئەوەی گرووپی چەکداریی عەسائیب ئەهلی حەق کە قەیس خەزعەلی سەرۆکایەتی دەکات، بڕیاریدا چەک رادەستی دەوڵەت بکات و پەیوەندییەکانی لەگەڵ پێکهاتە چەکدارییەکانی حەشدی شەعبییەوە بپچڕێنێت و بچێتە ژێر چەتری فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستە کرد.
بافڵ تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە: "زۆر سوپاس و پێزانینم هەیە بۆ ئەو هەڵوێستەی برام شێخ قەیس خەزعەلی لەپێناو پاڵپشتیکردن و بەهێزکردنی قەوارەی دەوڵەتی عیراق و دامەزراوەکانی"، جەختیشی کردووەتەوە کە ئەم هەڵوێستە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی یەکڕیزیی نیشتمانی و قووڵکردنەوەی متمانە لەنێوان عێراقییەکاندا.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بافڵ تاڵەبانی بەبێ گوێدانە پڕەنسیپە نیشتمانی و نەتەوەییەکان و گەڕانەوە بۆ دامەزراوە شەرعی و یاساییەکانی هەرێمی کوردستان، فەرمان بە هێزە چەکدارەکانی سنووری سلێمانی دەکات و بۆ بەرژەوەندی حزبی و ململانێ کەسییەکانی بەکاریان دەهێنێت و ئامادەش نییە، چەک و هێزە چەکدارەکانی لەژێر چەتری دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی هەرێم و هێزی پێشمەرگە ڕێکیان بخاتەوە.
هەروەها له شه‌وی 19 له‌سه‌ر 20ی شوباتی 2025، هێزی کۆماندۆ و دژەتیرۆری سەر بە بافڵ تاڵەبانی و ته‌واوی هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی، به فه‌رمانێكی حزبی و بێ بڕیاری دادگا به تانک و درۆن و ده‌بابه و ده‌یان چه‌كی زۆر قورس هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر هۆتێل لاله‌زار، کە شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی لاهور شێخ جەنگی و خانەوادەکەی بوو. به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی بافڵ تاڵه‌بانی كوژران و برینداربوون و نزیكه‌ی 200 كه‌سی دیکەش ده‌ستگیركران، لەوانەش لاهور شێخ جەنگی، كه ئامۆزای بافڵ تاڵەبانی و سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل و یه‌كێك له سه‌ركرده دێرینه‌كانی یه‌كێتی بوو، كه‌وته ده‌ست چه‌كدارانی بافڵ تاڵه‌بانی و تاوەکوو ئێستا لە زیندانە.