وەزارەتی دارایی هەرێم: ئامادەین بۆ دابەشکردنی مووچە و لیست ئامادەکراوە

لیستی مووچەی مانگی ئایار ئامادەیە و لە ماوەی سێ رۆژدا مووچەی تەواوی مووچەخۆران دابەش دەکرێت
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی بۆ دابەشکردنی مووچە نیشاندا و ڕایگەیاند، تەواوی ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی مووچە تەواو بوون.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لیستی مووچە و تەواوی ئامادەکارییەکان تەواو بوون و ئەوان ئامادەن بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 5 مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
بەپێی زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی سێ رۆژدا مووچەی تەواوی مووچەخۆران دابەش دەکات و دواتر ئامادەکاری بۆ مووچەی مانگی حوزەیران دەکات.
پایتەخت میدیا زانیویەتی، ماوەی دوو رۆژە ئەو بانکانەی بەشدارن لە پرۆژەی هەژماری من، ئامادەکاری خۆیان بۆ دابەشکردنی مووچە دەستپێکردووە و ئامێرەکانی پارە ڕاکێشان پڕ پارە کراون.