پایتەخت

ئەم مانگەدا دەوام ڕادەگیرێت

ئەم مانگەدا دەوام ڕادەگیرێت
کورتە

بڕیاری فەرمی لە حکومەتەوە درا؛ لەم دوو ڕۆژەدا سەرجەم فەرمانگەکان دادەخرێن

بەپێی خشتەی فەرمی پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە مانگی شەشی ئەمساڵدا لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکاندا 2 ڕۆژ پشووی فەرمی دەبێت. 

 

پشووی یەکەم دەکەوێتە ناوەڕاستی مانگەکەوە، کە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 16ـی 6ـی 2026، بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی کۆچییەوە لە سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوە فەرمییەکاندا دەبێتە پشووی فەرمی.

 

هەروەها پشووی دووەمی دەکەوێتە، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 25ـی 6ـی 2026، بەبۆنەی یادکردنەوەی ڕۆژی عاشوراوە لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت و دەوام ڕادەگیرێت.

01 حوزەیران 2026 21:27
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026