پایتەخت

یەکێتی لەبەر پیرۆزبایی کاروباری هاوڵاتییان ڕادەگرێت

یەکێتی لەبەر پیرۆزبایی کاروباری هاوڵاتییان ڕادەگرێت
کورتە

دیاردەیەکی شۆکهێنەر لە نێو یەکێتی؛ پیرۆربایی بە زۆرەملێ دەکەن!

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی یادی دامەزراندنی حزبەکەیەوە، لەزۆربەی دامودەزگا حکومییەکان، کاروباری هاووڵاتییان ڕادەگرێت و بەرپرس و کادیرانی خۆی بە مەبەستی پیرۆزبایی دەباتە مەڵبەندەکان.

ئەمڕۆ دووشەممە، 1-6-2026 کە هاوکات بوو لەگەڵ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە بڕیاری ئەو حزبە داوا لە هەموو بەرپرس و فەرمانبەرانی دامودەزگاکانی حکومەت، کە کادیری ئەو حزبەن، بە مەبەستی پیرۆزبایی سەردانی مەڵبەند و بارەگا حزبییەکان بکەن.

ئەم بڕیارەی یەکێتی لە هەولێریش بووە هۆی دواخستنی ڕاییکردنی کاروباری بەشێک لە هاووڵاتییان و پەکخستنی دەوامی فەرمی، لەو وەزارەت و فەرمانگە حکومییانەی کە بەرپرسی یەکەمیان یەکێتین، بەتایبەتیش لە دیوانی وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و پلاندان.

بەشێک لە هاووڵاتییان کە لە شوێنی دوورەوە بە تایبەتی لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان سەردانی دیوانی ئەو وەزارەتانەیان لە هەولێر کردبوو، بەهۆی ئامادە نەبوونی بەرپرسانی یەکێتییەوە کە سەرقاڵی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی حزبەکەیان بوون، کارەکانیان دواکەوت و گازاندەیان لە سستی بەڕێوەچوونی کارەکانیانەوە هەبوو.

01 حوزەیران 2026 15:58
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026