پایتەخت

لە ڕۆژانی جەژندا 60 ملیۆن پەیوەندی تەلەفۆنی کراوە

لە ڕۆژانی جەژندا 60 ملیۆن پەیوەندی تەلەفۆنی کراوە
کورتە

ئاماری تایبەت بە قەبارەی بەکارهێنانی ئینتەرنێت و پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان لە چوار ڕۆژی جەژن بڵاوکرایەوە.

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئاماری پەیوەندییەکانی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد، کە تەنها لە چوار ڕۆژی جەژندا هاووڵاتییان 60 ملیۆن پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجامدراوە، هەروەها ملیۆنان کورتەنامە نێردراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق ئاماری فەرمی تایبەت بە قەبارەی بەکارهێنانی ئینتەرنێت و پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی لە چوارچێوەی ڕۆژانی جەژنی قوربانی ئەمساڵدا 2026 ڕاگەیاند، هەروەها بەپێی داتاکان بازاڕی پەیوەندییەکان شایەتی تۆمارکردنی بازدانێکی پێوانەیی بووە لە ئاڵوگۆڕی داتادا، کە تێیدا پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک لەگەڵ کەربەلا و نەجەف لە ڕیزبەندی یەکەمی زۆرترین بەکارهێنەراندا هاتوون.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، کە ژێرخانی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندی و ئینتەرنێت لە سەرتاسەری وڵاتدا لە ڕۆژانی جەژندا بەتەواوی سەقامگیر بوون، سەرەڕای ئەوەی گوشارێکی بێپێشینە و بەکارهێنانی پێوانەیی لەلایەن هاووڵاتییانەوە تۆمارکراوە، ژمارەی بەشداربووانی چالاک لەو پێنج پارێزگایەی کە لە لوتکەی بەکارهێناندا بوون، گەیشتووەتە زیاتر لە 17.4 ملیۆن کەس.

ئامارە فەرمییەکان بەم شێوازەی خوارەوە پۆلێن کراون:

بەکارهێنانی داتا (ئێنتەرنێت): ئاڵوگۆڕکردنی 10.372 تێرابایت داتا، کە ئەمەش بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوە بە ڕێژەی %27.3 بەراورد بە هەمان ماوە لە ساڵی 2025ـدا.

پەیوەندیی دەنگی: ئەنجامدانی 60.4 ملیۆن پەیوەندیی تەلەفۆنی، کە نیشاندەری گەشەکردنە بە ڕێژەیی %2 بەراورد بە ساڵی ڕابردوو.
کورتە نامە (SMS): ناردنی 10.3 ملیۆن نامە لە نێوان بەشداربوواندا.

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان ئاماژەی بەوە داوە کە ئەم بازدانە گەورەیەی بەکارهێنانی داتا نزیکەی %27 نیشانەی گۆڕانی ڕەفتاری کۆمەڵایەتیی هاووڵاتییانە بەرەو بەکارهێنانی زیاتری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پەیوەندییە ڤیدیۆییەکان بۆ پیرۆزبایی جەژن، لەبری شێوازە تەقلیدییەکانی وەک کورتەنامە و پەیوەندیی دەنگیی ئاسایی.

01 حوزەیران 2026 13:33
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026