پایتەخت

ئاهەنگەکەی هەواری شار لەم کاتەدا دووبارە دەکرێتەوە

ئاهەنگەکەی هەواری شار لەم کاتەدا دووبارە دەکرێتەوە
کورتە

ئاسایشی سلێمانی چەند تۆمەتبارێکی ڕووداوەکەی شانۆی ڕۆمای دەستگیر کرد

دامەزراوەی ساڵ دەستگیرکردنی تێکدەرانی ئاهەنگەکەی هەواری شار ڕادەگەیەنێت، وادەی دووبارەکردنەوەی چالاکییەکە ئاشکرا دەکات.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە دامەزراوەی ساڵ بڵاویکردەوە، لە ئاهەنگەکەی دووەم ڕۆژی جەژنی قوربان ژمارەیەک کەس لەناو ئەو 10 هەزار بەشداربووە، بوونە هۆی تێکدانی ئاهەنگەکە، هەر بۆیە لەبەر سەلامەتی گیانی بەشداربووەکان لەوێدا ئاهەنگەكەمان كۆتایی پێهێنا.

 

دامەزراوەی ساڵ ئاماژەی بەوە دا، ئاسایشی سلێمانی لەسەر ئەم دۆسیەیە چەند کەسێک دەستگیرکراون و ڕووبەرووی یاساکراونەتەوە.

 

لە کۆتایی دا دامەزراوەی ساڵ ڕایدەگەیەنێت، رۆژی هەینی 5ـی 6ـی 2026 ئاهەنگەکەمان لەکەشێكی خێزانی و رێوشوێنێکی گونجاودا دووبارە دەکەینەوە.

31 ئایار 2026 22:32
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026