پایتەخت

بزانە پارتی چی بە یەکێتی و ئەندامانی دەڵێت

بزانە پارتی چی بە یەکێتی  و ئەندامانی دەڵێت
کورتە

پەیامی فەرمی پارتی بۆ بافڵ تاڵەبانی، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتییەوە


 مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی 51مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و سەرکردایەتی ئەو حزبە دەکات.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی فەرمی ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکان، کادیران و لایەنگرانی ئەو حیزبە کرد و هیوای بەردەوامیی بۆ خواستن.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان  جەخت لە سەر هەماهەنگی و تەبایی نێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ چارەسەركردنی ڕاست و دروستی كێشە و پرسە هەنووكەییە چارەنووسسازەکان دەکاتەوە.

 

لەکۆتاییدا مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان  ئاماژەی بەوە دا، پێویستە دەستكەوتەكانمان بپارێزین بۆ بەهێزکردنی دامەزراوەکان و داکۆکیکردن لە قەوارەی دەستووری و سیاسی هەرێمی کوردستان.

31 ئایار 2026 21:20
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026