1ی حوزهیران؛ منداڵانی سلێمانی بوونهته قوربانی ململانێ سیاسییەکان
منداڵانی سلێمانی لە جیاتی یاریگا، جەژنەکانیان لەبەردەم دەرگای زیندانەکان بەڕێ دەکەن.
لەکاتێکدا جیهان لە 1ی حوزەیراندا یادی ڕۆژی جیهانیی منداڵان دەکاتەوە وەک هێمایەک بۆ پاراستنی نەوەکانی داهاتوو، لە سلێمانی و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتیی، ئەم یادە بۆ دەیان منداڵ دەبێتە ڕۆژێكی تاڵ.
منداڵانی ئەم ناوچانه بوونەتە قوربانی ململانێ سیاسییەکان و ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەمنییانەی کە باوکەکانیانی لێ دوورخستوونەتەوە، ئەمەش ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ پاشەکشەی یاسا و دیموکراسی.
بەپێی پەیماننامەی نێودەوڵەتیی مافەکانی منداڵ کە لە ساڵی 1989 دەرچووە، پاراستنی ژینگەی خێزانی مافێکی سەرەکی منداڵە. بەڵام ڕووداوە ئەمنییەکانی وەک ڕووداوی لالەزار کە هێزە ئەمنییەکانی تێوەگلاون، بووەتە هۆی دەستگیرکردنی بەکۆمەڵ بەبێ بڕیاری دادگا.
ئێستا سەدان منداڵ لە سلێمانی بەهۆی زیندانیکردنی باوکیان یان کوژرانیان لە ململانێ حزبییهكان و بههۆی سیاسهتهكانی بافڵ تاڵهبانی، بێناز دهژین. ئەمە لە زانستە مرۆییەکاندا بە سزای دەستەجەمعی دادەنرێت کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر دەروون و بژێویی منداڵانی ئەو خێزانانە دروست کردووە.
لەم یادهدا، پێویستە ڕێکخراوەکانی وەک یونیسێف و یونامی تیشک بخەنە سەر دۆخی ئەو منداڵانەی هەرێم کە باوکیان بە هۆکاری سیاسی زیندانیکراون یان بێسەروشوێنن. ناکرێت دروشمەکانی مافی منداڵ و بوونی زیندانی سیاسی پێکەوە لە شارێکدا بن.