زانیاری نوێ لەسەر ژیانی ناو بهندینخانهكان
چی لە بهندینخانهیهكی سلێمانی دەگوزەرێت؟ زانیاری شۆکهێنەر ئاشكرا بوو.
یهكێك له گیراوانی بهندینخانهیهكی سلێمانی، لە ڕێگەی تۆمارێکی دەنگییەوە پەردە لەسەر بارودۆخی نالەباری ناو زیندانەکە لادەبات و باس لە گرفتە تەندروستی و مرۆییەکانیان دەکات.
زیندانییەک لە بەشی تەسفیراتی سلێمانی تۆمارێكی دهنگی بۆ پایتهخت ناردووه و باس لهوه دهكات، كه کوالێتی خواردن لە ناو زیندانەکەدا زۆر خراپە و زۆربەی کات فاسۆلیایەک دەدرێتە زیندانییان کە تەنها ئاو و دۆشاوە و بەباشی نەکوڵاوە.
هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە مریشکی بێ تام و پەنیری بەسەرچوویان پێ دەدرێت، ئەمەش بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لەنێو زیندانییاندا، لە کاتێکدا هیچ دەرمان و خزمەتگوزارییەکی پزیشکی لە زیندانەکەدا نییە.
لە لایەکی ترەوە، ئەو زیندانییە باس لە کێشەی قەرەباڵغی زۆری هۆڵەکان دەکات و دەڵێت، لە هۆڵێکدا کە تەنها بۆ 12 کەس تەرخانکراوە، 23 کەسی تێدا نیشتەجێ کراوە. ئەم فشارە زۆرە وای کردووە زیندانییان مەجالی پاڵکەوتنیان نەبێت و ناچار بن تەنها لەسەر لا بخەون.
سەرەڕای چەندین جار گەیاندنی سکاڵا، تا ئێستا هیچ وەڵامێکیان نەدراوەتەوە و بارودۆخیان بەرەو خراپتر دەچێت.