بافڵ تاڵەبانی و چیرۆکی ئەو پارە زۆرەی لەدەستی دا
لە ماوەی چەند ڕۆژێكی سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی بۆ ئەمریکا، ملیۆنان دۆلاری لە قومار دۆڕاند!
ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی، وردهكاریی دۆڕانی ملیۆنان دۆلاری بافێڵ تاڵهبانی بڵاوكردهوه و تێیدا پەردەی لەسەر نهێنییەکی شۆکهێنەر لاداوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو ڕۆژنامەیە، تەنها لە هەفتەی ڕابردوودا بافڵ تاڵەبانی بڕی 10 ملیۆن دۆلاری لەسەر مێزی قومار دۆڕاندووە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە ئەمە یەکەمجار نییە ناوبراو پارەی وا زۆر لەدەست بدات، چونکە ساڵی ڕابردووش لە شاری لاس ڤێگاسی ئەمریکا بڕی 31 ملیۆن دۆلاری دیکەی لە قومارخانهدا دۆڕاندووه.
سبهی 1ی 6ی 2026 هاوكات لهگهڵ ساڵیادی دامهزراندنی یهكێتی نیشتیمانی كوردستان، پێشبینی دهكرێت پێش ئهو وادهیه و دوای دۆڕانی ملیۆنان دۆلار، بافڵ تاڵهبانی بگهڕێتهوه بۆ كوردستان و بهشداری لهو بۆنهیهدا بكات.