پایتەخت

بەپەلە.. کاتی ناردنی مووچەی مانگی 5 ئاشکرا دەکرێت

بەپەلە.. کاتی ناردنی مووچەی مانگی 5 ئاشکرا دەکرێت
کورتە

گۆڕانکاری و پێشهاتی نوێ لەبارەی کاتی ناردنی مووچەی مانگی 5 هەیە؛ دووبارە حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێم رێککەوتن

 بەم درەنگانەی شەوی سێ شەممە، گۆڕانکاری گەورە لە پەیوەندی هەرێمی کوردستان و بەغدا ڕوویاندا و بەرپرسانی هەردوو لا رێککەوتوون، رۆژی سێ شەممە، واتا بەیانی ئەمڕۆ مووچەی مانگی ئایار خەرج بکرێت.

ئەمشەو د. فواد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئابووری عێراق، سێ جار پەیوەندی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، دوو جار پەیوەندی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و دوو جار پەیوەندی لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سێ جار لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، جارێک لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی و چەند جارێک لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق ئەنجامداوە و دوای هەموو ئەم پەیوەندییانە، گەیشتوونەتە رێککەوتن کە رۆژی سێ شەممە، واتا سبەی پارەی مووچەی مانگی 5 خەرج بکرێت.

بەپێی زانیارییەکان، د. فواد حوسێن ئەمشەو تەواوی هەوڵەکانی خۆی چڕکردووەتەوە بۆ ئەوەی هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ بگەنە رێککەوتن و پارەی مووچەی مانگی 5 خەرج بکرێت، ئەمەش دوای ئەوەی ئەو لیژنەیەی هاتبووە هەرێمی کوردستان بۆ لێکۆڵینەوە لە بارودۆخی کێڵگە نەوتییەکان، ڕاپۆتی خۆی پێشکەشی ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ، ئەنجوومەنی ئابووری عێراق و وەزارەتی نەوتی عێراق کرد.

دوای ئەم پێشهاتانەی ئەمشەو، چاوەڕوان دەکرێت لەسەر بنامەی ڕادەستکردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی هەرێم و ڕادەستکردنی 80 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا، بەغدا پارەی مووچە مانگی 5 خەرج بکات.

21 تەمموز 2025 19:17
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025