پایتەخت

مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی تای خوێنبه‌ربوون هه‌یه‌

مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی تای خوێنبه‌ربوون هه‌یه‌
کورتە

تای خوێنبەربوون؛ نەخۆشییە کوشندەکەی جیهان لە عێراق بڵاودەبێتەوە.

وەزیری تەندروستی جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئەمساڵ هیچ حاڵەتێکی پۆزەتیڤی تای خوێنبەربوون لە نێو هاوڵاتیانی هەرێمدا تۆمار نەکراوە، بەڵام ڕێکارەکانی خۆپارێزی توندتر کراونەتەوە.

 

ئه‌مڕۆ د. سامان بەرزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، پشکنین بۆ سەرجەم ئەو کەسانە دەکرێت کە نیشانە یان گومانی نەخۆشییەکەیان لێ دەکرێت، چونکە ئێستا وەرزی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکەیە و چەند حاڵەتێک لە عێراق تۆمار کراون.

 

ئه‌و به‌رپرسه‌ ڕوونیشیکردەوە ئەو حاڵەتەی پێشتر لە سلێمانی تۆمار کرا، خەڵکی ناوچەکانی دیکەی عێراق بوو کە دوای وەرگرتنی چارەسەر گەڕایەوە شوێنی خۆی.

 

هاوکات داوا لە هاووڵاتییان دەکات پابەندی ڕێنماییەکان بن، ئاژەڵ تەنها لە سەربڕخانە فەرمییەکان سەرببڕن و ئاژەڵدارانیش شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵەکانیان بڕشێنن بۆ ڕێگری لەم نەخۆشییە ڤایرۆسییە کوشندەیە کە نیشانەکانی بریتیین لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، سەرئێشە و خوێنبەربوونی ژێر پێست.

 

28 ئایار 2026 15:05
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026