دڵنیایی دەدرێتە کەسوکاری حاجیان
دوایین زانیاری لەسەر دۆخی تەندروستی حاجیانی هەرێم لە کێوی عەرەفە
سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان لە کێوی عەرەفە سەلامەتن و تەندروستییان باشە، و خەریکی ئەنجامدانی ڕوکنە سەرەکییەکەی حەجن.
ئهمڕۆ کاروان ستوونی، گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگهیاند، تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی لە نێو حاجیاندا تۆمار نەکراوە و تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی وەزارەتی ئەوقاف بە بەردەوامی لە نێوانیاندا ئامادەن بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری.
ههروهها ئاماژهی بهوهدا، حاجیان لە کەشێکی ئارام و ئیمانیی دۆخەکە بەڕێ دەکەن و بڕیارە پاش کاتی مەغریب بەرەو "موزدەلیفە" بەڕێ بکەون.
لە کۆتاییدا ئهوهی خستهڕوو، حاجیان دوعای خێر بۆ بەرقەراربوونی ئاسایش و ئارامی لە هەرێمی کوردستان دەکەن، و تیمەکانیش لە هەر پێشهاتێکدا لەسەر هێڵ دەبن تا ئەو کاتەی هەمووان بە سەلامەتی دەگەڕێنەوە.
جێی باسە بۆ ئەمساڵ 5120 حاجی لە هەرێمی کوردستانەوە گەیشتوونەتە سعودییە، کە پێکدێن لە 2752 پیاو و 2368 ئافرەت.