پایتەخت

ئەمریکا باشووری ئێرانی بۆردوومان کرد

ئەمریکا باشووری ئێرانی بۆردوومان کرد
کورتە

سەرەڕای ئاگربەست، ئەمریکا هێرشی کردەوە سەر ئێران.

هێرزەکانی ئەمریکا بە بانووی "بەرگریکردن" هێزە دەریاییەکانی ئێرانیان کردە ئامانج و ئێرانیش دەڵێت: "جەنگ کۆتایی نەهاتووە."

ئەمڕۆ سێشەممە، فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، پێگەیەکی مووشەکی و ژمارەیەک بەلەمیان لە باشووری ئێران بۆردوومان کرد، کە هەوڵی دانانی 'مین'ـیان لە گەرووی هورمز دەدا.

فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا ئەم هێرشانەی بە "بەرگریکردن" وەسف کرد، کە بەمەبەستی پاراستنی سەربازەکانیان لە هەڕەشەکانی ئێران ئەنجام داوە، جەختیش دەکەنەوە کە بەردەوام دەبن لە "بەرگریکردن" لە هێزەکانیان لە کاتی ئەم ئاگربەستە.

تا ئێستا ئێران بە هێز وەڵامی هێرشەکانی نەداوەتەوە، بەڵام تەلەفیزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران سەرکۆنەی هێرشەکانی کرد و ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەمریکا بە ناوی "بەرگریکردن" دەیان هەزار ئێرانی کوشتووە. بەگوێرەی 'ئاژانسی هەواڵی ئێرنا'ـش، جەنگەکە کۆتایی نەهاتووە، جەنگێكی "وشە" لە ژوورەکانی دانوستان ماوە.

دوای ئەم هێرشانە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تروس سۆشیاڵ ڕایگەیاند، دەبێت چارەنووسی  تۆزی ئەتۆمییەکە  (یۆرانیۆمی پیتێندراو)،  بە یەکێک لەم دوو رێگەیە یەکلایی بکرێتەوە: دەبێت یان دەستبەجێ رادەستی ویلایەتە یەکگرتووەکان بکرێت تاوەکو بیبەنەوە و لەناوی ببەن، یان باشتر وایە لە شوێنی خۆی یان لە شوێنێکی دیکەی پەسندکراو لەناوببرێت.

سەرۆکی ئەمریکا گوتیشی: "ئەم پرۆسەیە دەبێت لە ژێر چاودێریی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی یان هەر دامەزراوەیەکی هاوتای ئەو بێت، تاوەکو وەک گەواهیەک ئامادەی پرۆسەی لەناوبردنی ماددە ئەتۆمییەکان بن".

26 ئایار 2026 09:55
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026